پێشەنگی پۆست و ترانسپۆرتی عیراق و کوردستان
پۆست لە سەرانسەری ئەوروپا بۆ کوردستان و عێراق
پۆست لە کوردستان و عێراق بو سەرانسەری ئەوروپا

کۆمپانیای ئاسیا پۆست ئامادەیە بۆ گواستنەوەی هەموو کەلوپەلەکانتان لە ئەوروپاوە بۆ کوردوستان، عێراق، سوریا و ئیران، بەپێچەوانەشەوە کەلوپەلەکانتان دەگوازینەوە بۆ هەموو ئەوروپا. گواستنەوە و گەیاندنی گشت کەلوپەلێکی ناوماڵ و کاڵای بازرگانی، دیاری و پۆست. گەیاندنی گشت ئامێرێکی کارەبایی و ئەلکترۆنی بەکارهاتوو و نوێ، بە هەر قەبارە و کێشێک بە شێواز و نرخی تایبەت لە کاتی دیاریکراودا.
خزمەتگوزاری بێ وێنە لە کۆمپانیای ئاسیا پۆست بۆ ئێوەی ئازیز!
زیاتر لە 20 ساڵ لە بواری گواستنەوە و گەیاندن خزمەتگوزاریەکانمان بەردەوامە
ئەزمونەکانمان فێریان کردووین مرۆڤ گەورەترین سەرمایەیە، دەبێ بەرێز و خۆشەویستی خزمەتگوزاریەکانی بەدەست بگات.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی لقەکانی کۆمپانیای ئاسیا پۆست بکەن، خزمەتگوزاریەکانمان بەردەستە بۆ هەموو لایەک. بەرێز و خۆشەویستیەوە مامەلەی خۆتان و کاڵاکانتان دەکەین. ئاسیا پۆست ماڵی هەموومانە بەیەکەوە، هەر مرۆڤێک پێ دەنێتە نووسینگەکانمان ڕێزی ئەو لەسەرووی کارەکانە...
هەرزانی لە نرخ، خێرایی لە گەیاندن و گرەنتی لە گەیشتن

ئاسیا پۆست هاوکارتانە بۆ پاراستنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان و بەسەرکردنەوەی دۆست و پەیوەندی خانەوادەیی.
دەستڕاگەیستن بە کەلوپەلی بازرگانی بۆ کۆمپانیا بازرگانیە بچووک و گەورەکان زەمانەت دەکەین.
لە پێناو ئاسودەیی و سەرکەوتنی ئێوە بەربەستەکان تێکدەشکێنین و کاتی رێگا دوورەکان کورتتر دەکەینەوە.
ئاسیا پۆست هەمیشە باشترین خزمەتگوزاری گواستنەوە پێشکەش دەکات.



کۆمپانیای گۆران ترانسپۆرت ئامادەیە بۆ گواستنەوەی هەموو کەلوپەلەکانتان لە ئەوروپاوە بۆ کوردوستان، عێراق، سوریا و ئیران، بەپێچەوانەشەوە کەلوپەلەکانتان دەگوازینەوە بۆ هەموو ئەوروپا.
- دیاری و شتومەکی تایبەتی.
- نامە و بەڵگەنامه ی ڕەسمی.
- شتومەکی بازرگانی.
- ئامراز و پێویستیەکانی پزیشکی
ئەگەر خاوەنی کۆمپانیا و فرۆشگای، هاوکاری تەواوت دەکەین بۆ گەیاندنی سەرجەم کالاکانتان بە شێوەی خێرا و بەردەوام و یاسایی و بە نرخێکی گونجاو.
کۆمپانیای ئاسیا پۆست، هاوکاری و کار ئاسانی دەکات بۆ گواستنەوەی سەرجەم کاڵاکانی جوانکاری و خواردن و خواردنەوەکان. لە ڕێگای کۆمپانیاوە کاری یاسایی و ڕسومی گومرگی بۆ ئەنجام دەدرێت.
